دەوڵەت لە بەرەی پێشەوەی خەباتە

سەرۆک کۆمار جەختی کرد: وەزارەتخانەکانی دەرەوە، ئابووری، کشتوکاڵ، پیشەسازی و نەوت و هەروەها بانکی ناوەندی و تێکرای دەوڵەت لە بەرەی پێشەوەی خەباتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران، وتی: ئەو گەورەترین ڕاستییە کە لە شۆڕشدا خەڵکی بڕیاریان دا خۆیان وڵاتەکەیان ئیدارە بکەن، بچنە بەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بدەن. هەروەها ئەو رۆژە خەڵکی سەبارەت بە شوناسیان بڕیاریان دا.

ڕۆحانی بە ئاماژه بە ئامادەبوونی شکۆمەندانەی خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی ٢٢ی رێبەندان، وتیشی: خەڵکی ئێران لەو ڕێپێوانەدا بە جیهانیان ڕاگەیاند کە هیچکات نایانەوێ سەروەریی بەسەر چارەنووسیان بخەنە بەردەست داگیرکەران و دەستدرێژکارانی دەرەوەیی.

سەرۆک کۆمار بیری هێنایەوە کە ئەو ڕێبازەی گەلی ئێران بە شیاوی و هوشیارییەوە لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا هەڵیبژارد، بە دەسەڵاتەوە بەردەوام دەکرێ و ڕایگەیاند: لو شەڕی داسەپاوەی ٨ ساڵەدا شەهید و بریندار و گیانبەخشمان بوو و ئەمە سروشتی شەڕە. بەڵام بەوەشەوە قورس ڕاوەستا و وڵات سەرفەرزای، سەربەخۆیی و تەواوەتی سەرزەوینیی خۆی پاراست.

ڕاشیگەیاند: دوژمنان لەماوەی یەکساڵی ڕابردوودا بەردەوام هەوڵیان دا خەڵکی ئێران نیگەران، پەرێشان و بێ هیوا بکەن، بەڵام گەلی ئێران جارێکی دیکە بۆ مەزنایەتی، سەربەخۆیی و سەرفەرازیی خۆی بەرخۆدان دەکا و ئامادە نییە لە بەرامبەر دوژمنانی بە چۆکدا بێ. چونکە خۆتەسلیم کردن لە بەرامبەر دوژمن کۆتایی پێ نایەت و دەبێ تا هەتایە تەسلیم بین و سەرفەرزای و سەربەخۆیی و شوناسمان بدۆڕێنین.

ڕۆحانی ئاماژەی بە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئێران، تورکیا و ڕووسیا بۆ چارەسەریی پرسەکانی ناوچە و بە تایبەت بۆ پرسی سووریا لە سووچی کرد و وتی: ئامادەبوونی ئێران لەو دانیشتنەدا پێشان دەدا کە گەل، حکوومەت و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە هەوڵ دەدەن.

شایانی باسە، سەرۆکی کۆماری ئێران بڕیارە بەیانی (پێنج شەممە) لە سەر بانگهێشتنی فەرمیی ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی سەرۆک کۆمارانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا سەردانی سووچی بکات.

News Code 24994

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =