٤۰ تۆن زێڕی سووریا و عێراق دەکەوێتە دەست ئەمریکا

ڕێکخراوێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ڕایگەیاند کە ڕەنگە ئەمریکا دوای کۆنترۆڵی ناوچەی باغۆز، زیاتر لە ٤۰ تۆن زێر دەستی کەوێت کە داعش لە سووریا و عێراق دزیویەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەیادین، ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ناوەندی چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا وتی: تیرۆریستەکانی داعش ۴۰ تۆ زێڕیان لە عێراق‌و سووریا دزیوە و ڕەنگەەنگە ئەو زێڕە لە داهاتوو بكەوێتە دەست ئەمریکا و شەرڤانانی سوپای سووریای دیموكرات.

ئەو زیادی کرد: ، داعش لە چوار ساڵی رابردوو لە دوای كۆنتڕۆڵ کردنی چەندین ناوچەی سووریا و عێراق، ئەو بڕە زێڕەی دەست كەوتووە.

رامی عەبدولرەحمان ئاماژەی دا: داعش پێشتر ئەو زێڕەی بردووەتە توركیا و دواتر گەڕاندوویەتەوە بۆ ئەو ناوچانەی لە سووریا لە ژێر دەستی دایە و ئێستا لەو ناوچانە شاردراوەتەوە.

شەرڤانان لە ئێستادا سەرقاڵی كۆنتڕۆڵ كردنەوەی ناوچەی باغۆزن، كە بە دەست داعشەوە لە سووریا ماوە و تەواوی ئەو زێڕەش لەو ناوچانە حەشار دراوە، هەر بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە کە  بکەوێتە دەستی هێە کوردییەکان و ئەمریکا.

سەرۆکی ناوەندی چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا لە کۆتایدا وتی: داوا دەکەین هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ئەو زێڕە بۆ سووریا و عێراق بگەڕێننەوە، چون ئەوە سامانی نیشتمانی خەڵكی ئەو دوو وڵاتەیە.

News Code 24993

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =