چۆک دادان لەبەرانبەر دوژمن بۆ چارەسەری کێشەی ئابووری هەڵەیەکی نەبەخشراوە

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی وتیان: ئەوەی کە کەسێک گومان دەکات کێشەی ئابووری بە هۆی گەمارۆ ڕێگاچارەکەی چۆک دادان لەبەرانبەر دوژمن و ماچ کردنی دەستی گورگە، هەڵەیەکی نەبەخشراوە.

 بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە بۆنەی چلەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و تێپەڕبوونی وەرزێکی نوێ لە ژیانی، ڕێبەری باڵای ئێران بەیاننامەیەکی گرینگ و ستراتێژی بڵاوکردەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە حاڵێکدا چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی خۆی تێپەڕ کرد و هەنگاو دەنێتە دەیەی پێنجەمی ژیانی خۆی ئەگەرچی دوژمنانی چەوسێنەری وەهمی خراپیان لەسەردابوو بەڵام دۆستەکانی لە سەرانسەری جیهان، هیوادارانە هەمیشە بە سەربەرزی چاویان لێکردووە.

ڕێبەری باڵای شۆڕش بە دەرکردنی بەیاننامەی هەنگاوی دووەمی شۆڕش و بۆ درێژەدان بەم ڕێگا ڕووناکە باسیان لە دەستکەوتە باڵاکانی چواردەیەی ڕابردوو کردووە وڕاسپاردە سەرەکییەکان بۆ جەهادی گەورە بە مەبەستی دروست کردنی ئێرانی گەورەی ئیسلامی خستەڕوو.

لەو بەیاننامەدا ڕێبەری جەختیان کردووە کە ئەم هەنگاوە دووەمە، شۆڕش لە " ئارمانجە گەورەکەی دروست کردنی شارستانیەتی نوێی ئیسلامی و ئامادەیی بۆ گزنگی خۆری ویلایەتی گەورە"یە، نزیک دەکاتەوە.

لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە دراوە؛

شۆڕشی ئیسلامی پاش دروست کردنی حکوومەت، تووشی مەندی و کوژانەوە نەبووە و نابێت و لە نێوان خۆرشی شۆڕشی و تەکوژی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دژبەیەکی نابێت بەڵکوو بەرگری لە بیرۆکەی حکوومەتی شۆڕشی دەکات تا هەتا هەتایە.

شۆڕشی گەلانی ئێران، جیهانی دووجەمسەری ئەوڕۆژانەی بۆ جیهانی سێ جەمسەری گۆڕی و پاشان بە ڕووخانی سۆڤیێیەت و دەستوپەیوەندەکانی و دروست بوونی جەمسەرە نوێیەکانی دەسەڵات، بەرەوڕووبوونەوەی نوێی ئیسلام و ئیستکبار بووە دیاردەی زەقی جیهانی ئێستا و جێگای فوکوسی جیهان.

بەڕێوەبەرایەتی جەهادی سەرووگرتوو لە ئیمانی ئیسلامی و بڕوا بە بنەمای" ئێمە دەتوانین" کە ئیمام فێری هەموومانی کرد، ئێرانی گەیاندە پێشکەوتن و سەربەرزی لە هەموو بوارەکاندا.

 کۆماری ئیسلامی لە ڕیزی سەرکەوتووترین دەسەڵاتەکانی جیهانە لە گواستنەوەی خزمەت و سروەت لە ناوەند بۆ هەموو شوێنەکانی وڵات و لە ناوچە دەوڵەمەندەکانی شارەکان بۆ ناوچە هەژارەکان.

گەلی ئێران لە کەشی بووژێنەری شۆڕشدا توانی سەرەتا دەستوپەیوەندەکانی ئەمریکا و خەیانەتکاران بە گەل لە وڵات بخاتەدەرەوە و پاشانیش تا ئەمڕۆ ڕێگری کردووە لە زاڵ بوونەوەی دووبارەی زلهێزەکانی جیهان لەسەر وڵات.

خاڵێکی گرینگ کە دەبێ داهاتووسازان لە بەرچاوی بگرن، ئەمەیە کە لە وڵاتێکدا دەژین کە لەباری دەفرایەتی سروستی و مرۆڤیەوە، بێ وێنەیە و زۆربەی ئەم دەفرایتەتیانە بە خافڵ بوونی بەڕێوەبەران تا ئێستا بی کەڵک ماون یان تەواو بەکار نەهاتوون.

 دەستکەوتەکانی ئێمە لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا لەم ماوەیەدا کە ئێمەی گەیاندووەتە پلەی شانزدە لە ناو زیاتر لە دووسەد وڵاتی جیهاندا و مایەی سەرسووڕمانی چاودێرانی جیهانە؛ هەمووی لە حاڵێکدایە وڵات لەژێر گەمارۆی ئابووری و زانستیدا بوو.

 داخوازی گشتی من لە ئێوە گەنجان ئەوەیە کە بەردی بناغەیی شۆڕشێکی زانستی لە وڵات دانراوە و ئەم شۆڕشە، شەهیدانی وەک شەهیدانی ناڤۆکی بووە. هەستن و دوژمنی ڕق لە دڵ کە لە جەهادی زانستی ئێوە دەترسێت، شکست بدەن.

 کارکردی لاواز، ئابووری وڵاتی لە ناوخۆ و دەرەوە تووشی کێشە کردووە. تەنگژەی دەرەوەیی گەمارۆ و وەسوەسەکانی دوژمنە کە ئەگەر کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بێت.، بێ کاریەگەر دەبن.

News Code 24989

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =