کۆریای باکوور ده‌ست له‌ بۆمبی ناڤۆکی هه‌ڵناگرێت

فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ بروا ناکەن کۆریای باکوور ده‌ست له‌ بۆمبی ناڤۆکی هەڵبگرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، چه‌ند حه‌فته‌ به‌ر له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماره‌کانی ئه‌مریکا و کۆریای باکوور له‌ ڤیه‌تنام، ژنراڵ فلیپ دۆیدسۆن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی کۆنگره‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ گومانی هه‌یه‌ خواست و هه‌نگاوه‌کانی کۆریای باکوور.

ئه‌و زیادی کرد: لێکدانه‌وه‌ هه‌واڵگرییه‌کانی ئێمه‌ نیشان ده‌دات که‌ زۆر دووره‌ کۆریای باکوور ده‌ست هەڵگری بۆمبی ناڤۆکی بێت و لانی که‌م ژێرخانه‌کانی ساز کردنی بۆمبی ناڤۆکی له‌ناو نابات. پیۆنگ یانگ زیاتر له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ تاکوو به‌ ڕاگرتنی سیستمی ناڤۆکی وڵاته‌که‌ی، ئیمتیازاتی باش و زۆر له‌ جیهان وه‌ربگرێت و هه‌ر کات ویستی بتوانێت پڕۆسه‌که‌ ده‌ست پێ بکاته‌وه‌.

مانگی پێشووش، ده‌ن کوتس، سه‌رۆکی هه‌واڵگری ئه‌مریکا ئاماژه‌ی دا که‌ کۆریای باکوور به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شتانه‌ی پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کات، به‌رده‌وامه‌ له‌ چالاکییه‌ ناڤۆکییه‌کانی. 

سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش دۆناڵد ترامپ، سووره‌ له‌ سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کیم جۆنگ ئۆن له‌ ڤیه‌تنام، ساڵی ڕابردوو ئه‌م دوو که‌سایه‌تییه‌ پێکه‌وه‌ دیداریان کرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م دیداره‌ تاکوو ئێسته‌ نادیار و ناڕوونه‌.

News Code 24985

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =