٣٣١ کەس لە تاوانبارانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کورستان دەستگیر بوون

سەرۆکی پۆلیسی "فتا"ی کوردستان وتی: ئەمساڵ ٣٣١ کەس لە بواری تاوانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان دەستگیر کران کە ٢٦٠ کەسیان پیاو و ٧١ کەسیان ژن بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ مەهدی دانش پوور لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕیگەیاند: سەدا ٥٠ ی تاوانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێوەندی بە پرسی داراییەوە هەیە کە لە چاو ساڵی ڕابردوو ١٣٣ لە سەد زیادی کردووە.

ناوبراو درێژەی دا: ٣٣ لە سەد لە تاوانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێوەندی بە تاوانی ئەخلاقییەوە هەیە و لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەدا ١٥ کەمی کردووە.

دانش پوور بە ئاماژە بە تاوانی دراوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وتی: لە کوردستان تەنیا یەک دۆسیە لە پێوەندی لە گەڵ دراوی مەجازی و بیت کوین هەیە کە کەسێک ١١ ملیۆن تمەن لە حەسێبەکەی هەڵگیرابوو کە لە ئاکامدا پارەکەی پێ درایەوە.

ناوبراو زیادی کرد کرد: بە بۆنەی دەیەی فەجرەوە ٤ ناوەندی پۆلیسی فەتا لە شارەکانی دیواندەرە، کامیاران، دێوڵان و بیجاڕ کرایەوە و ئێستا ٩ ناوەندی پۆلیسی فتا لە پارێزگای کوردستان کراوەیە.

News Code 24984

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =