بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار ڕەحمانی پوور ڕایگەیاند: بە گشتی یەک ملیۆن و ٧٠٦ هەزار و ٨٠٨ تۆن کاڵا لە مانگی بەفرانبارەوە بە بڕی سێ ملیار و ٩٩٨ ملیۆن و ٨٠٨ هەزار و ٢٣ دۆلار لە سنووری باشماخەوە ترانزیت کراوە.
ناوبراو جەختی کرد: ئەو ڕێژەیە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە کە ٢ ملیۆن و سێ هەزار و ٥٨١ تۆن بوو، سەدا ١٥ زیادی کردووە.
بەرپرسی گشتی گومڕوکەکانی پارێزگای کوردستان زیادی کرد: لە باری بڕی دۆلاریشەوە لە چاو سێ ملیار و ٩٣٠ ملیۆن و ٩١٣ هەزار و ٦١ دۆلار کاڵای ترانزیت کراو لە ماوەی هاوشیوەی ساڵی ڕابردوو سەدا ٢ زیادی کردووە.
سنووری باشماخی مەریوان تەنیا سنووری تڕانزیتی کوردستان و یەکێک لە گرنگترین سنوورە فەرمییە زەوینییەکانی ئێران لە گەڵ هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار.
بۆچوونی ئێوە