حەشدی شەعبی هەوڵی داعش بۆ چوون بۆ ناو کەرکووکی تێکشکاند

هێزەکانی حەشدی شەعبی هەوڵی تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش بۆ دزە بۆ ناو ڕۆژاوای کەرکووکی تێکشکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش هەوڵیان دا بچنە ناو ناوچەی الدبس لە ڕۆژاوای کەرکووک.

بە پیی ئەم ڕاپۆرتە، هەوڵی تیرۆریستەکانی داعش بە دەستێوەردانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵ پووچەڵ کرایەوە.

لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی عێراق ژمارەیەک لە تەکفیرییەکان بریندار بوون و ژمارەیەکیش هەڵاتن.

پاش ئەو ئۆپراسیۆنە، ژمارەیەکی زۆر لە تەکفیرییەکانی داعش بە شێوەی بەکۆمەڵ هەڵاتن.

News Code 24982

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =