ئاماده‌ بوونی هیچ هێزێکی بیانی له‌ عێراق قبووڵ ناکه‌ین

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا وتی: بوونی هیچ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی وڵاتانی بیانی له‌ عێراق قبوڵ ناکه‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز،  عادڵ عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ پاتریک شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا وتی: بوونی هیچ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی وڵاتانی بیانی له‌ عێراق قبوڵ ناکه‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: عێراق وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه‌ و ڕێگه‌ به‌ ده‌ستێوه‌ردانی بیانییه‌کان نادات. 

لای خۆیه‌وه‌ شاناهانیش له‌م دیداره‌ وتی: ئه‌مریکا له‌ دوای په‌ره‌دان به‌ هاوکارییه‌کان له‌گه‌ڵ عێراقه‌ و سه‌ربازیه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌رکی شه‌ڕی دژ به‌ داعش و ڕاهێنانی هێزه‌کانی عێراقیان له‌ ئه‌ستۆیه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئێمه‌ له‌ سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی عێراق له‌م وڵاته‌ین و به‌رژوه‌ندی ئێمه‌ له‌ سه‌قامگیری عێراق دایه‌. ویستم ڕاسته‌خۆ نیگه‌رانییه‌کانی به‌رپرسانی عێراق سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ ببیستم.

جۆزێف ڤوتێل، ژنراڵی پایه‌به‌رزی ئه‌مریکاییش سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریاوه‌ بۆ عێراق وتی: ئێسته‌ له‌ عێراق ۵۲۰۰ سه‌ربازیی ئه‌مریکایی هه‌یه‌ و لام وانییه‌ که‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریاوه‌ بۆ عێراق بگوازرێنه‌وه‌.

News Code 24981

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =