هیچ ده‌رفه‌تێک به‌ داعش ناده‌ین بۆ ژیانه‌وه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد که‌ هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ دژی ئه‌ندامانی داعش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌کان و هیچ ده‌رفه‌تێک به‌ داعش ناده‌ن بۆ ژیانه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، عادڵ عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی کۆنفڕنسێکی مێدیایی وتی: ئێمه‌ هیچ جۆره‌ ده‌رفرتێک به‌ تیرۆریسته‌کانی داعش ناده‌ین که‌ جارێکی دیکه‌ له‌ که‌رکووک و سه‌لاحه‌دین بژیه‌نه‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هێزه‌کانی عێراق به‌رده‌وامن له‌ ئۆپراسیۆنه‌کان له‌ دژی داعشییه‌کان و ڕێگه‌ری ده‌که‌ن له‌ پێشڕه‌وی کردنیان.

شایانی باسه‌ که‌ هێزه‌کانی عێراق له‌ زۆربه‌ی پارێزگاکان به‌رده‌وامن له‌ شه‌ڕی دژ به‌ پاشماوه‌کانی داعش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ساڵی ۲۰۱۷ داعش به‌ ته‌واوی له‌ عێراق شکستی هێنا.

عه‌بدولمه‌هدی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی عێراق وتی: حکومه‌تی ئێسته‌ی عێراق به‌رده‌وام له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ستێنه‌کان بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری بیانییه‌کان خۆش بکات و شه‌ڕی دژ به‌ گه‌نده‌ڵیش به‌ هه‌موو هێزمانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

News Code 24974

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =