کاروانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ حه‌سه‌که‌ی سووریا کشایه‌وه‌

سه‌رچاوه‌ مێدیاییه‌کان له‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ شاری شه‌دادێ له‌ نزیک حه‌سه‌که‌ هه‌واڵیان داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌لنه‌شره‌ ڕایگه‌یاند : کاروانێکی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ شاری شه‌دادێ به‌ره‌و باشووری پارێزگای حه‌سه‌که‌ ڕۆشتوون.

ئه‌م جێبه‌جێ بوونه‌وه‌ هاوکات بووه‌ له‌گه‌ڵ گه‌شتی ئاسمانی باڵه‌فڕه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ دوێنێ سه‌رچاوه‌ سوورییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ دوای سووتاندنی ئاڵای ئه‌مریکا، هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ شاری ته‌به‌قه‌ و پارێزگای ڕه‌قه‌ به‌ تاریکی شه‌و هه‌ڵاتوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کاروانێکی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ بریتی بوون له‌ ۳۰ ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی به‌ره‌و ناوه‌ندی پارێزگای ڕه‌قه‌ ڕێکه‌وتوون و هێزه‌ کوردییه‌کان کاره‌بای شارۆچکه‌ و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری ڕه‌قه‌یان له‌ کاتی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا پچڕاندووه‌.

هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان دواتر له‌ خوێندنگه‌یه‌کی ناوچه‌ی ناوچه‌ی عاید جێگیر بوون.

ئه‌م سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ شاری ته‌به‌قه‌ کشاونه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا هه‌واڵگری ئه‌مریکا له‌م شاره‌ ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌یه‌.

News Code 24972

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =