جەلادە ئەندۆنزیاییەکەی داعش‌ کوژرا

پۆلیسی ئەندۆنزیا ڕایگەیاند کە جەلادە ئەندۆنزیاییەکەی ناو داعش لە شەڕی هێزە کوردییەکان کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز،  دیدی براستیڤ، وتەبێژی پۆلیسی ئەندۆنزیا ڕایگەیاند: محەمەد سەیفەدین ناسراو بە ئەبو وەلید ۲۹ۍ ژانڤییە لە پارێزگای دەیرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دەستی هێزە کوردییەکان کوژراوە.

برای ئەم تیرۆریستە داعشیە لەمبارەوە وتی: تاکوو ئێستە زانیاری فەرمی سەبارەت بە کوژرانی سەیفەدین بە بنەماڵەکەمان نەدراوە و تەرمەکەی نەبینراوە.

شایانی باسە ئەم ئەندامەی داعش لە لە گرتە ڤیدیۆییەکان بەشداری کوشتنی خەڵکی لە ساڵی ۲۰۱٦دا کرد، بە تایبەت گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەگەڵ دوو تیرۆریستی دیکە ۳ کەسی ژاپۆنی سەر دەبڕن.

News Code 24970

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =