سەرپەرەشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە عێراق چ دەکات؟

هەندێک لە سەرچاوەگەلی ئەمریکی ڕوانیانە ڕاسپاردەی سەرپەڕەشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، فاکس نیووز لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانییە سەفەر و ڕاسپاردەی پاتریک شاناهان سەرپەرەشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ عێراق و ڕایگەیاند: شاناهان لە گەڵ گەیشتنی بە بەغدا وتوویەتی کە دەیەوێ دۆخی شەڕ لە دژی پاشماوەی داعش لە عێراق و پێویستی بە مانەوەی درێژخایەنی ئەمریکا لەو وڵاتە لێکداتەوە.

ئەو میدیا ئەمریکییە ڕاشیگەیاند: ئەمریکا ٥٢٠٠ سەربازی لە عێراق هەیە کە ئەرکی ڕاهێنان و مەشقی سەربازی و ڕاوێژدان بە هێزەکانی عێراقیان لە ئەستۆیە. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دوالێدوانی خۆی سەبارەت بە مانەوەی سەربازانی ئەو وڵاتە لە عێراق بە مەبەستی چاودێری کردنی ئێران بۆتە هۆی دڵئێشانی عێراقییەکان بە تایبەت کە بەرپرسانی عێراقی ئەو قسانەیان بە پێشێل کردنی دەستووری وڵاتەکەیان زانیوە.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمریکی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی فەڕەنسا وتی: ئامانجی ڕاستەوخۆی سەفەری شاناهان بۆ عێراق متمانەدان بە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترامپە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: سەرپەرەشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هەروەها لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق لە پاش کشانەوەیان لە سووریا گفتوگۆ و دانوستان دەکات.

هاوکات شاناهان لە لای خۆیەوە ڕوونی کردەوە: ئێمە لە سەر بانگهێشتی دەوڵەتی عێراق لێرەین و بەرزکردنەوەی توانای ئەمنیی عێراق لە بەرژەوەندیی ئەمریکایە. دەمانەوێ لە رێگەی عەبدولمەهدییەوە ڕاستەوخۆ ئاگاداری دۆخەکە بین و پاشان بە پێی وتەکانی بەڕێزیان بڕیار بدەین.  دەبێ بزانین کامانەن ئاستەنگ و مەترسییەکان و ئەوە لە پلانە هاوپەیوەندەکان بە مانەوەمان لە عێراق گرینگە.

شایانی باسە کە پاتریک شاناهان سەرپەرەشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (سێ شەممە) بە شێوەی لە ناکاو گەیشتە بەغدا. ناوبراو پێشتریش سەفەرێکی لە ناکاوی بۆ ئەفغانستان بووە و پاشان بەرەو عێراق وەڕێکەوتووە.

News Code 24968

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =