ئێران مافی بەهرەمەندبوون لە تەکنۆلۆژیای مووشەکی هەیە

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت ئەنجومەنی ئاسایش پێدانی تەکنۆلۆژیاگەلی مووشەکی بە ئێرانی قەدەغە کردووە، بەڵام هیچکات نکۆڵی لە مافی سەربەخۆی ئەو وڵاتە بۆ گەشە و بەرهەم هێنانی مووشەک نەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیتارتاس، ڤیلادیمیر ئەرمانکۆف بەڕێوەبەری دیپارتمانی قەدەغەی پەرەسەندن و کۆنتڕۆڵی چەک و چۆڵی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت کە بڕیار نییە مسکۆ ئێران لە باری تەکنۆلۆژیای مووشەکییەوە پڕچەک بکات و ئەو وڵاتە بە شێوەی سەربەخۆ مافی گەشە و تاقیکاریانی هەیە.

ناوبراو لەوبارەیەوە ڕوونی کردەوە: ئەنجومەنی ئاسایش تا ساڵی ٢٠٢٣ کۆمەڵێک تەنگەژەی هەمبەر بە پێدانی پاژی مووشەکی بە ئێران، دیاری کردووە. هەڵبەت ڕووسیاش ئاگاداری ئەو تەنگەژانە هەیە. بەڵام بەڵگەکانی ئەنجومەنی ئاسایش ئێرانی لە گەشە و بەرهەم هێنان و تاقیکاری و هاویشتنی مانگیلە یان مووشەکی بالیستیکی بە شێوەی سەربەخۆ، قەدەغە نەکردووە.

ئەرماکۆف وتیشی: ڕووسیا بە وردبینییەوە ڕژیمی گەمارۆگەلی ئەنجومەنی ئاسایش لە دژی کۆریای باکوور و لەوان پرسی مووشەکی ڕەچاو دەکا، چونکە بێ شک حەز بە سەرهەڵدانی دەوڵەتێکی دیکەی دەوڵەمەند بە چەکی عالەم‌کوژ لە سنوورەکانی خۆی نییە.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە ڕووسیا هیچکات سیستەمگەلی مووشەکی تاکتیکی و مودێرنی ڕادەستی کۆریای باکوور نەکردووە.

News Code 24967

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =