ڕووسیا داعشییه‌کان له‌ به‌غدا وه‌رده‌گرێته‌وه‌

سەرچاوەیه‌کى سیاسی رووسى ئاشکراى کرد کە وڵاتەکەى ۲۷ منداڵى داعشى سزادراوى لە عێراق گەڕاندوەتەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ که‌ی ئێن ئێن، سەرچاوەیه‌ک لە وەزارەتى دەرەوەى ڕووسیا بە فرانس پرێسى راگەیاند: ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ ۲۷ منداڵى رووسی سزادراوى داعش لە بەغداوە بۆ مۆسکۆ گەڕێندراونەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەش کردووە باوکى ئەو منداڵانە چەکدارى داعش بوون و لە ماوەى سێ ساڵى رابردوودا لە شەڕەکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

شایانی باسه‌ که‌ پێشتر و لە مانگى رابردودا کریملین رایگەیاند بوو: ۱۱۵ منداڵى ڕووسی کە تەمەنیان لە خوار ۱۰ ساڵن و هەشت مێرمنداڵى تەمەن ۱۱ بۆ ۱۷ ساڵ کە منداڵى چەکدارانى داعشن و بەشێکیان لە ریزەکانى ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ڕاهێنیان پێکراوه‌ لە عێراق ماون.

هه‌روه‌ها لە کۆتایی مانگی ساڵی رابردووشدا ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکى رووسیا جەختى کرد بوو: کار دەکەن بۆ گەڕاندنەوەى ئەو منداڵانە، ئەوەش بە هۆى ئەوەى یاساى عێراقى رێگە بەوە نادان ژنانى سزادراو و منداڵەکانیان لە زیندان لاى خۆیان بهێڵنەوە کە تەمەنیان لە سێ ساڵ تێدەپەڕێت.

News Code 24966

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =