هێشتا داعش بۆ جیهان مەترسییە

سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: سەرەڕای شکستی داعش لە سووریا و عێراق، ئەم گرووپە وەک شانەی نووستوو ماون و هێشتاش مەترسین بۆ سەر جیهان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، ئانتۆنیۆ گوترش، سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هه‌شته‌مین ڕاپۆرت سەبارەت بە داعش نووسی: ئەبوبەکر بەغدادی بەردەوامە لە سەرۆکایەتی داعش، شانە نووستووەکانی داعش هێشتا هەن و ئۆپراسیۆنی تایبەتیش ئەنجام دەدەن.

ئەو زیادی کرد: ئەو داعشیانەی گەڕاونەتەوە یان ئازاد کراون ڕۆڵێکی مەترسیداریان هەیە. گرووپی تیرۆریستی داعش دەتوانێت ٥۰ تاکوو ۳۰۰ ملیۆن دۆلار داهاتی بێت کە ئەمەش چالاکییەکانیان زیاتر دەکات.

گوترش ئاماژەی داوە: هێشتا داعش لە نێوان ۱٤ بۆ ۱٨ هەزار چەکداری لە سووریا و عێراق هەیە کە ۳ کەسیان بیانین. ۲ هەزار داعشی بیانیش لە عێراق وسووریا دەستگیر کراون.

سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی دا: ساڵی ۲۰۱۷ عێراق ڕایگەیاند کە داعشی شکست داوە بەڵام تاکوو ئێستەش داعش کێشەی ئەمنی بۆ عێراق دەنێتەوە و شانە نووستووەکانی داعش لە هەموو شوێنێک کاری تەقینەوە ئەنجام دەدەن.

News Code 24965

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =