کۆریای باکوور ساڵی ڕابردوو لانیکەم ٧ بۆمبی ناڤۆکی چێ کردووە

ناوەندێکی توێژینه‌وه‌یی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە پیۆنگ یانگ لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ درێژەی داوەتە بەرهەم هێنانی سووتەمەنی ناڤۆکی .

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ئاسایش و هاوکاری نێودەوڵەتی زانکۆی ئەستنفۆردی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا پاگەندەی کرد کە پیۆنگ یانگ سەرەڕای دانوستانەکان لە واشنتۆن لە سەر داماڵینی چەک لە نیمچە دوورگەی کۆریا، هەروا درێژە دەداتە بەرهەم هێنانی سووتەمەنی ناڤۆکی و ئەو ئەگەر هەیە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو سووتەمەنی بۆ بەرهەم هێنانی لانیکەم ٧ چەکی ناڤۆکیی چێ کردبێت.

ئەو راپۆرتە لەهەمان کاتدا زیادی دەکات کە راگرتنی تاقی کردنەوەی مووشەکی و ناڤۆکی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ ی زایینی، هەرەشەی لە سەر کۆریای باکوور لە چاو ساڵی رابردوو کەم کردووەتەوە.

پاگەندە دەکرێت کە بە پێی وێنە ئاسمانییەکان دەتوانرێت بسلەمێندرێت کە کۆریای باکوور لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی، درێژەی داوەتە بەرهەم هێنانی سووتەمەنی ناڤۆکی.

ئەم ڕاپۆرتە لە حاڵێکدا بڵاو دەبێتەوە کە بڕیارە دۆناڵد ترامپ و کیم جونگ ئون ئۆخرەکانی ئەم مانگە واتا فێڤریە لە هانوی- پێتەختی ڤیئێتنام- پێکەوە دیداریان هەبێت.

News Code 24964

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =