ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ هێزێکی جیهانییە

سەرۆکی حەشیمەتی "قولنا و العمل"ی لوبنان وتی کە ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ هێزێکی جیهانییە کە هیچ کەسێک ناتوانێت نەیبینێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، شێخ ئەحمەد القطان سەرۆکی حەشیمەتی قولنا و العملی لوبنان وتی: ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ هێزێکی جیهانییە کە هیچ کەسێک ناتوانێت نەیبینێت و ئەمەش هەمووی بەرهەمی شۆڕشێکە کە لە سەر پاراستنی یەکێتی ئیسلامی دانراوە. شۆرشی ئیمام خومەینی شۆڕشی هەژاران و پاڵپشتی هەموو زوڵم لێکراوانی جیهانە و پاڵپشتی ئێرانی ئیسلامی لە درێژەی بزووتنەوەکانی بەرخۆدانی فەلەستینە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێرانی ئیسلامی پاڵپشتی بزووتنەوەکانی بەرخۆدان لە فەلەستینە کە بزووتنەوەکانی ئیسلامی سوننەیە ئەو بۆچی پاڵپشتیان دەکات؟ چونکوو ئێران جەختی لە سەر هەژاران و زوڵم لێکراوانە بۆیە پاڵپشتی فەلەستینە.

القطان جەختی کرد: ئەوەی بەرخۆدان لە لوبنان بەدی هێنا لە بەرهەمەکانی ئەو شۆڕشە پیرۆزەی ئێرانە. ئێمە تەنیا ئەوەی لە دستمان دێت دەستخۆشی لە ئێرانی ئیسلامییە. ئێمە ئەبێ وەفادار بین بە کۆماری ئیسلامی کە خۆی نابوێرێت لە هیچ یارمەتیەک بە لوبنان.

ناوبراو ڕایگەیاند: بەرخۆدان لە ساڵی ٢٠٠٦ سەرکەوت و پێشتریش لە ساڵی ٢٠٠٠ خاکی لوبنانی ئازاد کرد و بە سەر تەکفیرییەکان سەرکەوت. هەر کەس پاگەندەی پیوەندی داعش و بەرەی نوسرە لە گەڵ ئەهلی سوننە بکات درۆبێژە.

News Code 24963

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =