کشانەوەی سەربازانی فەڕەنسی لە سووریا لێک دەدەینەوە

باڵوێزی فەرەنسا لە ڕووسیا لە لێکدانەوەی گەڵاڵەی ئەگەری کشانەوەی سەربازانی ئەو وڵاتە لە سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سیلوی برمان باڵوێزی فەڕەنسا لە مسکۆ بە ڕاگەیاندن ئەو پرسە لە درێژەدا وتی: کشانەوەی سەربازانی فەرەنسەوی لە سووریا لەم دواییەدا لێک دراوەتەوە.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا سەربازانی فەرەنسەوی لە سووریا دەمێننەوە یان نا، وتی: ئەو پرسە لەم دواییەدا لێک دراوەتەوە.

برمان سەبارەت بە بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی سەربازانی خۆی لە سووریا وتی: وەکوو هەر کەسێکی تە ئێمەش لە بڕیاری ئەمریکا تووشی شۆک بووین، لە ئەو کاتەوە بەردەوام لە گەڵ ئەمریکا پێوەندیمان هەیە بەڵام فەڕەنسا وەکوو ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەرکێکی لە سەر شانە. ئەوەی ئێمە لە سەری دڵنیایین کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغ و پلان بۆ داڕێژراوی سەربازانی ئەمریکی لە سووریایە.

News Code 24962

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =