بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سەرچاوەیەکی ناوچەیی لە پارێزگای ئەنباری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ ی فێڤریە لە چوونی هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەیەکی عێراقەوە بەرەو ناو سووریا هەواڵی دا.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند: هێزە ئەمریکییەکان لە ڕێگای ڕێڕەوی "طریبیل"ەوە چوونەتە ناو سووریا و پاشان چوونە "التنفی "سووریا. هۆکاری ڕاستەقینەی ئەو کارەی هێزە ئەمریکییەکان لە چوون بۆ ناو سووریا و ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەن ، نادیارە.
بە وتەی ئەو سەرچاوە، کۆپتەرە کانی ئەمریکا لە درێژەی هێڵی سنووری عێراق و سووریا خەریکی گەشتی بەردەوامن و ئەمە هاوکاتە لە گەڵ توند بوونەوەی پێکدادانی نێوان هێزەکانی قەسەدە و داعشییەکان لە سنووری نێوان سووریا و عێراق.
ئەو سەرچاوە عێراقییە دۆخی ئاسایش لە هێڵی سنووری لە گەڵ سووریای ئەمن و سەقامگیر وەسف کرد
بۆچوونی ئێوە