هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌ تاریکی شه‌و له‌ شاری ته‌به‌قه‌ هەڵاتن

سه‌رچاوه‌ سوورییه‌کان ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ شاری ته‌به‌قه‌ و پارێزگای ڕه‌قه‌ به‌ تاریکی شه‌و هه‌ڵاتوون.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، سه‌رچاوه‌ سوورییه‌کان ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ دوای سووتاندنی ئاڵای ئه‌مریکا، هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ شاری ته‌به‌قه‌ و پارێزگای ڕه‌قه‌ به‌ تاریکی شه‌و هه‌ڵاتوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کاروانێکی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ بریتی بوون له‌ ۳۰ ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی به‌ره‌و ناوه‌ندی پارێزگای ڕه‌قه‌ ڕێکه‌وتوون و هێزه‌ کوردییه‌کان کاره‌بای شارۆچکه‌ و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری ڕه‌قه‌یان له‌ کاتی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا پچڕاندووه‌.

هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان دواتر له‌ خوێندنگه‌یه‌کی ناوچه‌ی ناوچه‌ی عاید جێگیر بوون.

ئه‌م سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ شاری ته‌به‌قه‌ کشاونه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا هه‌واڵگری ئه‌مریکا له‌م شاره‌ ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌یه‌.

News Code 24958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =