کاتی پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌کانی ئه‌مریکا گه‌یشتووه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی دا که‌ ئه‌مریکا ۴۰ ساڵه‌ ئێرانی شکست نه‌داوه‌ و واباشتره‌ که‌ به‌رپرسانی کۆشکی سپی به‌ سیاسه‌ته‌کانی خۆیاندا بچنه‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ مێانه‌ی تویتێک نووسی: ئه‌مریکاییه‌کان دوای تێۆه‌ڕ بوونی ۴۰ ساڵ هێشتا نه‌یانتوانیوه‌ ئێران بهێننه‌ ژێر ڕکێف و کۆنترۆڵی خۆیان و له‌م کاره‌ شکستیان خواردووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: دوای ۴۰ ساڵ له‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌کانی کۆشكی سپی، ئێسته‌ کاتی ئه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ ترامپ به‌ سیاسه‌ته‌کانی خۆیدا بچێته‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشتریش ئاماژه‌ی دا بوو به‌ خۆپیشاندانی ۲۲ی ڕێبه‌ندان و نووسی: من له‌ به‌رانبه‌ر خۆڕاگری خه‌ڵکی ئێران سه‌ری کڕۆنۆش دێنمه‌ خواره‌وه‌. چون سه‌ره‌ڕای سه‌ختییه‌کان و ئازاره‌کان ئه‌مڕۆ خه‌ڵک به‌ جه‌ماوه‌ری ملیۆنی به‌شداری ۴۰مین ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ئیسلامیان کرد.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌و ساڵوه‌گه‌ڕه‌ی که‌ بڕێک له‌ ئه‌مریکا هیوادار بوون هه‌رگیز نایه‌ت. ئه‌مریکا ده‌بێت گرنگی به‌ خاڵێکی بدات: ئێرانی ڕاسته‌قینه‌ هه‌رگیز چۆک بۆ داواکاری بیانییه‌کان دانادات.

News Code 24957

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =