هه‌وڵی ڕووسیا بۆ بەربەرەکانێ گەردوونی/نیگەرانی لە ئێران

ئاژانسی هەواڵگری سەربازی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕووسیای بە پەرەپێدانی چەکی لەیزری تۆمەتبار کردووە هاوکات لە گەڵ ئەوە چین، کۆریای باکوور و ئێرانیش لە ئەو بوارەوە لە گەڵ تۆمەتی هاوشێوە بەرەوڕوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ئاژانسی هەواڵگری سەربازی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ئەو ئەگەرەی هێناوەتە ئاراوە کە ڕووسیا بە دوای پەرەپێدانی چەکی وزەی ڕێنوێنی کراو لەوانە جۆرەکانی لەیزرە کە توانایی لەناو بردنی مانگیلەکانی دوژمن یان ڕووخانی سێنسۆرەکانیانی هەیە.

هەروەها پاگەندە کراوە کە بڕیارە ڕووسیا سیستەمێکی لەیزری بنێتە ئیختیاری هێزەکانی هەوا فەزای ئەو وڵاتە کە دەتوانریت لێیان لە ئۆپراسیۆنە دژە مانگیلەکان کەڵکی لێ وەربگیردرێت.

ئەو ڕاپۆرتە هەروەها ڕووسیا بە پەرەپێدانی تەکینیکێک بە بەکارهێنانی دوو ڕەهەندی تۆمەتبار دەکات کە توانای هێرش و لە کار خستنی مانگیلەکانی هەیە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە جوولای ٢٠١٨ش، سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بە پێی ڕاپۆرتەکانی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا(ئێف بی ئای)، ڕێکخراوی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە(ئێن ئێس ئەی) و ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا(سیا)، پاگەندەی هاوشیوەیان سەبارەت بە ڕووسیا و چین هێناوەتە ئاراوە.

News Code 24954

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =