دەستگیریی زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە تورکیا بە گومانی هاوکاری لە گەڵ "فتو"

تورکیا فەرمانی دەستگیر کردنی یەک هەزار و ١١٢ کەسی بە تۆمەتی هاودەستی لە گەڵ گرووپێک کە تۆمەتبار بە داڕشتنی کوودەتای ٢٠١٦یە، دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن، تورکیا فەرمانی دەستگیر کردنی یەک هەزار و ١١٢ کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتەی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ فتو دەرکرد.

ئەو گرووپە سەر بە فەتحوڵڵا گولەن ڕێبەری دژبەرانی دەوڵەتە کە لە ئەمریکا ژیان دەباتە سەر.

ئەو هەوڵە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە ئەنجام دراوە لە حاڵێکدا کە گەڕان بۆ دەستگیر کردنی گومانلێکراوان لە ٧٦ پارێزگای تر لە ئارادایە.

زیاتر لە ٧٧ هەزار کەس لە کاتی کوودەتاوە لە تورکیا دەستگیر کراون و نزیک بە ١٥٠ هەزار کەسی تریش لە کار دوور خراونەتەوە و یان کارەکەیان ڕاگیراوە.

News Code 24953

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =