پشتیوانی ئێران له‌ لۆبنان و خۆڕاگری بووه‌ته‌ هۆی سه‌رکه‌وتنه‌کان

سه‌رۆکی حزبۆڵای لوبنان دوێنێ له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: پشتیوانی ئێران له‌ لۆبنان و بەرەی خۆڕاگری بووه‌ته‌ هۆی سه‌رکه‌وتنه‌کان.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لمه‌نار، سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵا دوێنێ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و لێژنه‌ هاوڕێکه‌ی دیداری کرد.

له‌م دیداره‌ محه‌مه‌د جه‌لال فیرۆزنیا، باڵوێزی ئێران له‌ لوبنانیش به‌شداری کرد و دواین ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که‌ تاوتوێ کرا.

سه‌رۆکی حزبۆڵای لوبنان له‌م دیداره‌، سپاسی خه‌ڵکی ئێران و ڕێبه‌ری باڵای ئه‌م وڵاته‌ی کرد که‌ به‌رده‌وام پشتیوانیان له‌ به‌ره‌ی به‌رخۆدان کردووه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌ داگیرکارییه‌کانی ئێسڕائیل. ئه‌و وتی: پشتیوانی ئێران له‌ لۆبنان و خۆڕاگری بووه‌ته‌ هۆی سه‌رکه‌وتنه‌کان له‌ بواره‌ جۆراجۆره‌کان.

نه‌سرۆلا زیادی کرد: ئێمه‌ دڵنیاین سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیلان و گوشاره‌کان، ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی به‌ره‌ی خۆڕاگری.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له‌ لای خۆیه‌وه‌ جه‌ختی کرد له‌ پشتیوانی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی لوبنان و ڕاشیگه‌یاند که‌ تاران ئاماده‌یه‌ هه‌ر یارمه‌تییه‌ک له‌ ده‌ستی بێت پێشکه‌شی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ی بکات.

News Code 24952

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =