شەڕی دستەویەخەی کوردی سووریا و تیرۆریستەکانی داعش

فەرماندەی هێزە کوردییەکانی سووریا بە ماڵپەڕی فەڕەنسا وتی: دواین قۆناغی شەڕی دژ بە داعش بەڕێوە دەچێت و شەڕڤانانی کورد سەرقاڵی شەڕی دەستەویەخە لەگەڵ تیرۆریستەکانی داعشن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی فەڕەنسا، دواین قۆناغی شەڕ لە دژی داعشییەکان لە سووریا لە لایەن هێزە کوردییەکان دەستی پێ کردووە و بە سەختی بەردەوامە.

مستەفا بالی، فەرماندەی هێزەکانی دیموکڕاتیکی سووریا لەمبارەوە وتی: شەڕ بە سەختی درێژەی هەیە و تاکوو ئێستەش ٤۱ بنکە لە تیرۆریستەکان گیراوە.

ئەو زیادی کرد: ئەمە دواین قۆناغی شەڕی دژ بە داعشە و شەڕڤانانی کورد سەرقاڵی شەڕی دەستەویەخە لەگەڵ تیرۆریستەکانی داعشن.

پێشتریش چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە داعشییەکان لە لایەن هێزە کوردییەکان لە ناوچەیەک بە پانایی ٤ کیلۆمەتر گەماڕۆ دراون و لەم ناوچەیە زیاتر لە ٦۰۰ تیرۆریست شەڕ دەکەن و ژمارەیەک خەڵکی سڤیلیش گەماڕۆ دراون. هەر بەم بۆنەشەوە شەڕەکە زۆر بە خاوی پێش دەکەوێت.

News Code 24946

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =