یەکێتی و هاودڵی لە ٢٢ ی ڕێبەندانی کوردستان

خەڵکی پارێزگای کوردستان ئەمڕۆ هاتنە سەر شەقام و لە ڕێپێوانی ٢٢ ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەشدارییان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی پارێزگای کوردستان ئەمڕۆ هاتنە سەر شەقام و لە ڕێپێوانی ٢٢ ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕش بەشدارییان کرد تا ڕایبگەیێنن کە لە دەسەڵات و شۆڕشی ئیسلامی بەرگری دەکەن.

خەڵکی شاری سنە لە هەموو تەمەن و چین و توێژەکان، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە گۆڕەپانی ئازادی ئەو شارە کۆ بوونەوە و و بە پێوانی ڕێگای گۆڕەپانی ئازادی-شەقامی فردۆسی بەرەو گۆڕەپانی شۆڕشی شاری سنە، لە ڕێپێوانی ٢٢ی رێبەندان بەشداریان کرد و دژایەتی خۆیانیان لە گەڵ گەمارۆ و پیلانەکانی دوژمنان ڕاگەیاند.

بەرپرسانی پارێزگای کوردستان لەوانە نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگای کوردستان، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، پارێزگاری کوردستان، فەرمانداری شاری سنە و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئیداراە و ڕیکخراو و بنکە دەوڵەتییەکان لە پاڵ خەڵکی ئەو شارە لە ڕێپێوانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕش بەشدار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرانی مێهر خەڵکی شارەکانی تری پارێزگای کوردستان لە سەقز، بانە، مەریوان و سەوڵاوا، قوروە و بیجاڕ، کامیاران و دێولان و دیواندەرە لە هەموو چین و توێژەکان لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان بەشداریان کرد.

News Code 24942

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =