ڕێگەنادەین ئەمریکا سەرکەوێت/بۆ دروستکردنی مووشەک ئیزن لەکەس وەرناگرین

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێمە بۆ دروست کردنی جۆرەکانی مووشەک ئیزنمان لەکەس وەرنەگرت و وەریش ناگرین.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ دووشەمە لە ڕێوڕەسمی رێپێوانی ۲۲ی ڕێبەندان لە مەیدانی ئازادی تاران، ڕایگەیاند:ڕێگە نادەین ئەمریکا سەرکەوێت.

ڕۆحانی جەختی کرد: ئەمساڵ لە دۆخێکدا جەژنی سەرکەوتنی ۲۲ی ڕێپێوان بەڕێوەدەبەین کە ئەمریکای جەنایەتکار، زایۆنیزم گوشاری خستووەتە سەر خەڵکی ئێمە و گەمارۆیان داوین و ئەم ئامادەبوونە بەشکۆیەی خەڵک لە ڕێپێوانی یادی شۆڕشی ئیسلامی واتا پیلانی یەک ساڵەی دوژمن پووچەڵ بووەتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: گەلی ئێران بە جیهانیان ڕاگەیاندووە کە ئەمڕۆکە ئێران لەگەڵ سەردەمی شاهەنشاهیدا تۆفیری هەیە و گەنجان بە گوێرەی ئەرکی دینی و نەتەوەیی خۆیان لە بەرانبەر هەموو جیهانەوە بەهێز خۆڕاگری دەکەن.

 وتیشی:  ئەمڕۆ هەموو جیهان دەبێ بزانن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر زیاتر لە ڕۆژانی شەڕە. ئەمڕۆ هیزە چەکدارەکانی ئێمە خۆیان چەک و چۆڵی خۆیان دروست دەکەن. لە ئێستادا ۸۵ لەسەدی جیهازات و پێداویستییە سەربازییەکان لە ناوخۆی ئێراندا دروست دەکرێت.

 جەختیشی کرد کە ئێران بۆ دروست کردنی جۆرەکانی مووشەکی دژە زرێپۆش، جۆرەکانی مووشەکی زەوین بۆ دەریا و دەریا بۆ دەریا و زەوین بە زەوین و زەوین بۆ ئاسمان ئیزنی لەکەس وەر نەگرتووە و وەریش ناگرێت.

ڕۆحانی ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئێران رێگای دەسەڵات و بەهێزکردنەوەئ سەربازی خۆی درێژە دەدات ،دەسەڵاتی سەربازی ئێران لە ماوەی ئەم چل ساڵە و بە تایبەتی لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا بۆ هەموو جیهان جێگای سەرسووڕمان بووە.

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەشی دا کە ئێران بڕیاری دا کە یارمەتی گەلانی عێراق، سووریا، لوبنان و فەلەستین و یەمەن بدات و جیهان بینی کە دوژمنەکان نەیانتوانی سەرکەون وهەوڵ دەدەن لە ناوچەکە بکشێنەوە تاکوو گەلانی ناوچەکە ئازادانە ڕێگای خۆیان درێژەپێبدەن.

 جەختیشی کرد کە بە هۆی ئیسلامەوەیە کە لەم چل ساڵەدا لە بەرانبەر هەموو پیلانەکان سەرکەوتووین  و فەرهەنگی جەهاد، شەهادەت و لەگیان بردوویی بە گەورەترین دەستکەوتی شۆڕش و بەرەڤانی پیرۆز ناوبرد.

News Code 24939

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =