کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا لە ڕۆژانی داهاتوو

فەرماندەی باڵای هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕایگەیاند کە کشانەوەی هێزی زەوینی ئەو وڵاتە لە دووریا ئەگەری هەیەلە چەند هەفتەی داهاتووەوە دەست پێبکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ژنراڵ جۆزف وتل فەرماندەی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هۆشداریی دا کە کاتی کشانەوەی تەواوی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی سووریا پێوەندی بە بارودۆخی ئەو وڵاتەوە هەیە.

شیاوی باسە کە سوپای ئەمریکا ئێستا کشانەوەی جیهازاتی سەربازیی خۆیی لە سووریا دەست پێکردووە.

وتڵ لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئایا کشانەوەی زیاتر لە دوو هەزار هێزی سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژای داهاتوو دەست پێدەکات یان نا، وتی: ئەگەری هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوو، بەڵام جارێکی تر دەڵێم کە ئەو پرسە پێوەندی بە دۆخی ئەو وڵاتەوە هەیە.

بەرپرسانی ئەمریکا لە ماوەیەک لەمەوپێشەوە دیاریان کردووە کە کشانەوەی تەواو لە سووریا تا مانگی مارس یان ئاپ درێژە دەکێشێت.

News Code 24933

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =