عەلی ئۆف ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی پیرۆزبایی کرد

سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی لە دەوڵەت و گەلی ئێران پیرۆزبایی کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ترند نیوز، ئیلهام عەلی ئۆف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامیی لە دەوڵەت و نەتەوەی ئێران پیرۆزبایی کرد.

لە پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بۆ سەرۆک کۆماری ئێران هاتووە: لە لایەن خۆم و خەڵکی ئازەربایجانەوە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی لە ئێوە و هەموو خەڵکی وڵاتەکەتان پیرۆزبایی دەکەم.

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە: پێوەندی کۆماری ئازەربایجان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیرادەی دوو نەتەوەکە کە لە درێژەی مێژوودا لە کەشێکی دۆستانە و دراوسێیدا لە پەنای یەک ژیانیان کردووە، سەرچاوە دەگرێت و دڵنیام کە پێوەندی دوو لایەنە و هاوکاری بە قازانجی بەرانبەر کە لە بەشە جیاوازەکاندا لە ئارادایە پەرە بستێنێت.

News Code 24932

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =