داعش لە ڕۆژهەڵاتی فورات ڕوو لە کۆتاییە

سەرچاوەکانی سەر بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ئاماژە بە ژمارەی ئەو داعشیانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی فوراتن لە شکستی تەکفیرییەکان لە ڕۆژانی داهاتوو هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، سەرچاوەکانی سەر بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕایانگەیاند کە ناوچەگەلێکی نوێ لە دەستی داعش ئازاد بوون.

ئەو سەرچاوانە ڕاپۆرتیان دا: ٤٠٠ تا ٦٠٠ داعش لە ڕۆژهەڵاتی فوراتن بە لە نێوانیاندا داعشیی بیانی دەبینرێن. هەڵسەنگاندەکان باس لە بوونی ٥٠٠ تا ١٠٠٠ کەسی سڤیل لە ناوچەیەک کە داعشییەکان هەن، دەکەن.

سەرچاوەکانی سەر بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک جەختیان کرد: زیاتر لە ٢٠ هەزار کەسی سڤیل لە ماوەی ١٠ ڕۆژ پێش دەستپێکی ئۆپراسیۆن لە ناوچەکە چوونەتە دەرەوە. لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو لە باری سەربازییەوە کاری داعش کۆتایی دێت.

News Code 24931

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =