ئەبووبەکر بەغدادی لە تیرۆر ڕزگاری بوو

میدیایەکی ڕۆژاوایی ڕایگەیاند کە سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە تیرۆر ڕزگاری بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، مێدیایەکی ڕۆژاوایی لە کوودەتایەکی شکست خواردوو دژی ئەبووبەکر بەغدادی هەواڵی دا.

ڕۆژنامەی گاردیەن لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: شایەت حاڵان ڕایانگەیاند کە داعشییە بیانییەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە گەڵ پارێزەرانی ئەبووبەکر بەغدادی شەڕیان کردووە بەڵام لە ئاکامدا شکستیان هێنا و هەموویان کوژران. بەغدادی لە مانگی سێپتەمبەر لە الکشمە بوو کە ژمارەیەک لە داعشییە بیانییەکان دژی ئەو کوودەتایان کرد و پێکدادانی توند ڕووی دا. زۆربەی ئەو داعشییانە کە دژی بەغدادی کوودەتایان کردبوو توونسی بوون. بەغدادی پاش ئەوە گواسترایەوە بۆ باغوز.

ئەو مێدیا نووسی: بەغدادی و پارێزەرانی بۆ ماوەی ٦ مانگ لە ناوچەی الکشمە بوون و پاشان هەڵاتن بەرەو باغور. هەمووان دەزانن کە بەغدادی لە کوێ نیشتەجێیە بەڵام لە ڕۆیشتن بۆ ناوەندی شاری باغور لە گەڵ پارێزەرانی خۆی دەبوێرێت.

گاردیەن ڕایگەیاند: داعش بۆ داڕێژەری کوودەتا یان مەعاز جیزری لە داعشییە پێشووەکان خەڵاتی دیاری کردووە.

News Code 24930

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =