کۆتایی داعش پاساوێکە بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق، کۆتایی هێنان بە داعش لە سووریای بە پاساوێک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لەو وڵاتە زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەیس خەزعەلی ئعەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بەردەوامبوونی چالاکی و ئامادەبوونی تیرۆریستانی داعش بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە سنوورەکانی سووریا لە گەڵ عێراق و پاشان تێکشکانی لە ماوەی تەنیا چەند حەوتەدا نیشان دەدا کر بڕیاردان بۆ مانەوە یان کۆتایی داعش، بڕیارێکە لە پێناو بەرژەوەندیی ئەمریکا.

ڕاشیگەیاند: من لە سەر ئەو بڕوایەم کە ئامانجی کۆتایی هێنان بە داعش لە سووریا پاساوێکە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەریکی لەو وڵاتە و بەهێزکردنی لە عێراق پاساوێکە بۆ پەل داکوتانی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە.

شایانی باسە، هێزەکانی ئەمریکی پاش کشانەوەیان لە سووریا لە بنکەگەلێک لە ناو خاکی عێراقدا جێگر کراون. 

News Code 24929

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =