ئەمریکا لە ڕۆژانی داهاتوودا سووریا بەجێدێڵێت

فەرماندەی باڵای هێزەکانی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناڤین ڕایگەیاند کە لە ماوەی چەند حەوتەی داهاتوو کشانەوەی هێزی زەوینی ئەو وڵاتە لە سووریا دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ژینڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل فەرماندەی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هۆشداری دا کە کاتی دروستی کشانەوەی یەکجاریی هێزەکانی ئەمریکی لە خاکی سووریا گرێی خواردووە بە دۆخی ئەو وڵاتە لە شەڕ گلاوە.

شایانی باسە کە سوپای ئەمریکا لە ئێستادا بردنەدەرەوەی جیهازاتی سەربازیان لە سووریا دەست پێکردووە.

ڤۆتێل لە وەڵامی پرسیار لە زەمانی دەرچوونی زیاتر لە دوو هەزار هێزی ئەمریکی لە سووریا، وتی: ڕەنگە لە ماوەی چەند حەوتەی داهاتوو کشانەوەی هێزی زەوینی لە سووریا دەست پێبکات، ئەگەرچی پێشتریش وتوومانە کە ئەو کارە پەیوەستە بە دۆخی زاڵ بە سەر سووریادا.

ئەو وتانە لە کاتێکدایە کە سەدان هێزی سەربازی پێشتر بۆ ئاسانکاریی ڕەوتی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی ڕەوانەی سووریا کراون.

بە پێی پێشبینیی بەرپرسانی ئەمریکی کشانەوەی یەکجاریی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا تا مانگی مارچ یان ئایپریل درێژە دەخایێنێت؛ بەوەشەوە بە هۆی دژواریی لێکدانەوەی دۆخی مەیدانی شەڕی سووریا، خۆیان بواردووە لە دیاری کردنی زەمانی دروستی کشانەوەیان لەو وڵاتە.

News Code 24927

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =