دەستگیری ۷ تیرۆریستی داعش لە ئێران/ چەندین گرووپیش دەستگیر کران

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتی: شەوی ۱۹ی ڕێبەندان گرووپێکی ۷ کەسی دەستوپەیوەندی داعش لە ئێران ناسرانەوە کە پلانیان بۆ ئاژاوەگێری داڕشتبوو و دەستبەجێ قۆڵبەست کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام مەحموود عەلەوی ، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: ئێمە تا ئێستا بە هۆشیاری تەواو چاودێری هەموو چالاکییەکانی دوژمنانمان کردووە و ئەوەتا لەم ماوەیەدا هیچ شتێک ڕووی نەدا.

 ڕاشیگەیاند: ئەمە بەو مانە نییە کە دوژمن پلانی نییە. ئێمە دەبێ هۆشیارانە کارەکانی دژە ئەمنییەتی دوژمنان یەک لە دوای یەک بناسینەوە و لەم پێناوەشدا شەوی ۱۹ی ڕێبەندان گرووپێکی ۷ کەسی پەیوەندیدار بە داعش ناسێندراون کە پلانی دزێویان هەبوو و دەستگیر کراون.

عەلەوی وتیشی: چەندین گرووپی دیکەش دەستگیر کراون کە نەیانتوانیوە هیچ سەرکەوتنێک  وەدەست بێنن.

News Code 24926

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =