ڕێوڕەسمی چلەمین جەژنی سەرکەوتنی شۆڕش دەستیپێکرد/ نمایشی مووشەکی باڵستیک

کەمێک پێش ئێستا بە ئامادەبوونی بەشکۆی خەڵک و بەرپرسان ڕێوڕەسمی چلەمین جەژنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سەرانسەری ئێران دەستیپێکرد.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، لە ڕێگای ڕێپێوانی ۲۲ی ڕێبەندان لە تاران، هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەشێک لە توانستی مووشەکی ئێرانیان نیشان دا و مووشەکە باڵستیکەکانی قەدر، قیام و زولفەقار نمایش دران.

ڕێوڕەسمی جەژنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هاوکات لە ۱۰۰۰ شار و ۱۰ هەزار گوندی ئێران بەڕێوەدەچێت بۆ یادی ۲۲ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۵۷ی هەتاوی کە شۆڕشی گەلانی ئێران سەرکەوت.

دروشمی سەرەکی ڕێپێوانی چلەمین ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران " شانازی بە ڕابردوو، هیوا بە داهاتوو"ە.

زیاتر لە ۶ هەزار و ۵۰۰ هەواڵنێر،وێنەگر و فیلم هەڵگر ڕێوڕەسمی ۲۲ی ڕێبەندانی ئێران ڕووماڵ دەکەن.

News Code 24925

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =