مۆتۆڕی مووشەک بە پرینتری ۳ ڕەهەندی ساز دەکرێت

بنکەیەکی ئاسمانی ڕایگەیاند کە گەورەترین مۆتۆڕی مووشەک بە پرینتری ۳ ڕەهەندی و بێ هیچ لکاندنێکی دیکە ساز دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سایەنس ئاڵێرت، بنکەی ئۆرتێکس ئاسمانی ڕایگەیاند کە گەورەترین مۆتۆڕی مووشەک بە پرینتری ۳ ڕەهەندی و بێ هیچ لکاندنێکی دیکە ساز دەکەن.

ئەم ناوەندە ڕوونوێنی لەم مووشەکە کردووە کە بڕیار وایە ساڵی ۲۰۲۱ ڕەوانەی گەردوون بکرێت.

ئەم مووشەکە ۱۷ میتر درێژی هەیە و ئەندازیارە کۆنەکارەکانی ناسا بەرهەمیان هێناوە. 

ئەمە یەکەم جارە کە مۆتۆڕی مووشەکێک پرینت دەکرێت بێ ئەوە هیچ پارچەیەکی دیکەی پێ زیاد بکرێت.

ئەم موتۆڕە نزیک بە ۳۰ لە سەد سووکتر لە مۆتۆڕەکانی دیکەیە، یەکپارچە بوونی دبێتە هۆی ئەوەی لە ئاسماندا بەرگەی گوشاری زیاتر بگرێت. هەروەها دەتوانێت تاکوو ۹۰ لە سەد بەر بە بڵاو بوونەوەی گازە ناپاکەکان بۆ ناو ژینگە بگرێت.

News Code 24923

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =