بەئەزموون‌ترین ئەندامانی داعش دواقەڵای ئەو گرووپە دەپارێزن

وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) رۆژێک پاش هێرشی ئەو هێزانە بۆ سەر داعش وتی: بە ئەزموون‌ترین و لێهاتووترین ئەندامانی داعش دواقەڵای ئەو گرووپە دەپارێزن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا باڵی وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) رۆژێک پاش دەست پێکردنی هێرشی قورسی ئەو هێزانە بۆ سەر پاشماوەی تیرۆریستانی داعشی لە رۆژهەڵاتی سووریا، لە وتووێژ لە گەڵ ئاسۆشیتدپرێس ڕایگەیاند: شەڕێکی قورسمان لە بەرە و ئەو تیرۆریستانەی دواقەڵای داعش دەپارێزن، بە ئەزموون‌ترین و لێهاتووترینی ئەندامانی داعشن.

ڕاشیگەیاند: ئەو هێرشە رۆژی شەممەی ئەم حەوتەیە دەستی پێکردووە و بە لە بەرچاوگرتنی ئەو دۆخە، تێدەگەن کە چ شەڕێکی قورس و دژوارمان لەبەرە.

بە وتەی باڵی ئەو ئۆپەراسیۆنە ماوەیەکی زۆر لەوە پێش پلانی بۆ داڕێژراوە، بەڵام هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ئەنجامدانەکەی ١٠ رۆژ دواخست تا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس لە خەڵکی سڤیل بتوانن خۆیان لە ناوچە گەمارۆدراوە دەرباز بکەن.

ناوبراو لە کۆتاییشدا جەختی کرد کە بەزوویی ناوچەی گەمارۆدراوی باغووز لە نزیکی سنووری عێراق بە تەواوەتی لە تیرۆریستان پاک دەکرێتەوە.

شایانی باسە کە هاوکاتی دەست پێکردنەوەی هێرشی نوێ بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش، فڕانس پرێس لە گواستنەوەی بەربڵاوی چەکی فەڕەنسی بە فرۆکە بۆ سەر سنووری عێراق و سووریا بە بیانووی شەڕ لە دژی داعش، هەواڵی داوە.

بە گویرەی ئەو هەواڵە، دواناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی داعش دوو گوندە لە نزیکی سنووری عێراق و سووریا.

News Code 24922

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =