شەڕی قورس لە نێوان کوردەکانی سووریا و داعش لە ڕۆژهەڵاتی قورات

سەرچاوەکانی سەر کوردەکانی سووریا لە شەڕ قورسی نێوان هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گەڵ داعش لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە نزیکی سنووری عێراق هاوکات لە گەڵ ئامادە بوونی ئەمریکا بۆ سیناریۆی دەستگیر یان خود کوشتنی ئەبوبەکر بەغدای هەواڵیان دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوە ئەمنییەکانی سەر بە کوردەکانی سووریا لە شەڕی قورسی نێوان هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک قەسەدە و تیرۆریستەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی فورات هەواڵیان دا.

ئەو سەرچاوە وتیشی: هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کە لە لایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت خەریکی شەڕێکی قورس لە گەڵ داعش لە دوایین ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی  تەکفیرییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریان.

سەرچاوەکان ئامانج لە ئەو ئۆپراسیۆنە شکستی دوایین پاشماوەکانی داعش زانی و لە ئەو شەڕە وەکوو دوایین شەڕ ناو لێدەبەن.

ئەو ئۆپراسیۆنە هاوکارتە لە گەڵ پێش بینی ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر ئەوەی کە لە ڕۆژانی داهاتوودا داعش تەواوی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی خۆی لە عێراق و سووریا لە دەست دەدات.

شیاوی باسە کە ڕۆژی ڕابردوو سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەر بە قەسەە ڕایگەیاند کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش لە لایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە بە توندی جاوەدێری دەکرێت کە لە یەکێک لە حەشارگەکانی داعش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات بە سەر دەبات.

ئەو سەرچاوە کە نەیویست ناوی دەربخرێت وتی: هەوڵی هێزە ئەمریکییەکان لە دوا خستنی کۆتایی هێنان بە داعش لە ناوچەی هجین لە دەڤەری دەیرەزوور کە دوایین ناوچەی داعشییەکانە بۆ بەڕێوە بردنی گەڵاڵەیەکە کە بریتییە لە وێگری هالیڤوودی لە ئۆپراسیۆنی کۆماندۆیی ئەمریکا لە ناوچە ژێر دەستەکانی داعش لە دەڤەری باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور تا پاش ئەوە لە دەستگیر کردنی بەغدادی لە ئەو ئۆپراسیۆنە هەواڵ بدات و شکستی داعش ڕابگەیێنێت.

سەرچاوەی سەر کوردی سووریا درێژەی دا: هەر بۆیە هێزەکانی ئەمریکا ڕێگریان کرد لە هێرشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر داعش لە ناوچەی هجین بە شێوەیەک کە شەڕکەرەکانی ئەمریکا کاتێک کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە دوای پیشڕەوی یا کردنە ئامانجی داعش بوون هێرشی هۆشدارییان کردبوو.

ئەو سەرچاوە وتیشی: سیناریۆی داڕێژراو زۆر نزدیکە و کۆماندۆوە ئەمریکییەکانی هلی برنێک لە ناوچەی هجین ئەنجام دەدەن و پاش ئەوە دەستگیری یان کوژرانی بەغدادی ڕادەگەیێنن ئاڵبەت هێزەکانی ئەمریکا بە دوای زیندوو دەستگیر کردنی ناوبراون.

News Code 24918

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =