ترسی ئیسرائیل لە وێنە ئاسمانییەکانی مووشەکی ئێس ٣٠٠ ی سووریا

گۆڤارێکی سەربازی چاپی ئەمریکا دەریخست کە سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ ی ڕووسیا لە سووریا مەترسیەکی جیدی بۆ هێز ی ئاسمانی ئیسرائیل دێتە ئەژمار و تەنانەت دەتوانێت وەکوو ئامێرێکی گوشار بۆ سەر ئەو ڕژێمە کەڵکی لێ وەربگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری نەشناڵ ئینترست نووسی، وێنە ئاسمانییەکان کە ئیسرائیل گرتوویەتی نیشانی دەدات کە مووشەکی ئێس ٣٠٠ لە سووریا لەم دواییەدا لە ئامادە باشیدایە و سەکۆی هاویشتنی مووشەکیش بۆ یەکەم جار لە کاتی هێنانی ئەو مووشەکانەوە بۆ سووریا بینراوە.

ئەو گۆڤارە لە راپۆرتەکەی خۆیدا نووسی ناردنی سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ پێش لە هەر شتێک بە ئامانجی کەم کردنەوەی ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئیسرائیل ئەنجام بووە. بە قسەیەکی تر ئەو کارە هەوڵێکە بۆ ڕێگری لە هێرشی ئاسمانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر سووریا. بە ئەم حاڵەوە بە مەبەستی دووری لە هەر جۆرە ئاڵۆزیەک، پەلەیەک لە جێگیر کردنیان نییە.

ئەو گۆڤارە نووسی: بەڵام هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، مسکۆی هان دا تا بە پێداچوونەوە بە سیاسەتەکەی خۆی، هەوڵ بدات بۆ جێگیر کردنی ئەو مووشەکە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، جێگیر کردنی سیستەمی ئێس ٣٠٠ لە سووریا دەتوانێت بە جۆرێک ئامێری گوشاری ڕووسیا بێت لە سەر تێلاڤیڤ لە ڕەوتی دانوستانی چارەسەری قەیرانی سووریا. ئەو دانوستانە بە وتەی هەواڵدەری سپۆتینک بڕیارە کۆتاییەکانی ئەم مانگە لە مسکۆ بەڕێوە بچێت.

News Code 24917

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =