گوشاری زیاتر هاوکات لەگەڵ پێشنیاری دانوستان لەگەڵ ئێران

باڵوێزی ئەمریکا لە ئاڵمانیا ڕایگەیاند: گوشاری زیاتر هاوکات لەگەڵ پێشنیاری دانوستان لەگەڵ ئێران، سیاسەتی واشنتۆنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕیچارد گرنل، باڵوێزی ئەمریکا لە ئاڵمانیا سەبارەت بە سیستمی بازەرگانی ئەورووپا تایبەت بە ئێران وتی: داوا لە وڵاتانی ئەورووپایی دەکەین دەست لە دەور دانەوەی گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران هەڵبگرن.

ئەو زیادی کرد: ئەمریکا ئێستە دوو ڕێکاری لە بەرانبەر ئێران هەیە. یەکەم زیاتر کردنی گەماڕۆکان، دووهەم پێشنیاری دانوستان و گفتوگۆ.

باڵوێزی ئەمریکا لە بێرلین وتی: ئەم دوو ڕێکارە پێشتر سەبارەت بە کۆریای باکوور و ڤێنزۆئێلا وڵامی داوەتەوە.

حەفتەی پێشوو گۆردۆن سانلەند، باڵوێزی ئەمریکا لە یەکێتی ئەورووپا هۆشداری دا کە هەر کۆمپانیا و وڵاتێک بیەوێت بە یارمەتی سیستمی بازەرگانی ئەورووپا بۆ ئێران گەماڕۆکانی ئەمریکا دەور بداتەوە بە تووندی سزا دەدرێن.

News Code 24915

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =