دۆخی ئاسایی بۆ هەموو عێراق دەگەڕێتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد: ئارام ئارام دۆخی ئاسایی بۆ هەموو عێراق دەگەڕێتەوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، عەدڵ عەبدول مەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری وەزیری بەرگری فەڕەنسا جەختی کرد: ئارام ئارام دۆخی ئاسایی بۆ هەموو عێراق دەگەڕێتەوە.

ئەو زیادی کرد: هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن ئەرکی خۆیان کە گەڕانەوەی سەقامگیری و ئەمنیەت بۆ عێراقە.

عەبدولمەهدی وتی: هاوکاری ناوچەیی و نێونەتەوەی بۆ لەناو بردن و بن بڕ کردنی داعش کارێکی پێویستە چون ئەم گرووپە بۆ هەموو جیهان مەترسی هەیە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی دا: هاوکارییەکان لە داهاتوودا دەبێت لە سەر بابەتە ئابوورییەکان و ئاوەدان کردنەوەی عێراق و سەقامگیری بێت.

News Code 24914

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =