ڕێککەوتنی کوردی سووریا و داعش بۆ چوونە دەرەوەی تیرۆریستەکان لە ڕۆژهەڵاتی فورات

هاوکات لە دەسپێکی "دوایین شەڕ" هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک دژی داعش لە دەڤەری دەیرەزوور، سەرچاوە سوورییەکان لە ڕێککەوتنی نێوان ئەو هێزانە و داعش بۆ چوونە دەرەوەی تەواوی تیرۆریستەکان لە دوایین ناوچە ژێر کۆنترۆڵیان لە ڕۆژهەڵاتی فورات هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی مەیادین، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک قەسەدە و داعش گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ چوونە دەرەوەی تیرۆریستەکان لە دوایین ناوچەی ژێر کۆنترۆڵیان لە ڕۆژهەڵاتی فورات و گواستنەوەیان بۆ بیابانی ئەنبار لە عێراق یان التنف لە سووریا.

ئەو ڕێککەوتننە بریتیە لە نەگەڕانەوەی داعش بۆ ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی قەسەدە و ڕادەست کردنی زیندانییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا.  بە وتەی ئەو سەرچاوانە دوو ڕۆژی داهاتوو ڕۆژهەڵاتی فورات بە تواوەتی لە بوونی تیرۆریستەکانی داعش پاک دەبێتە پاک دەبێتەوە.

ئەو ڕێککەوتنە پاش ئەوە ئەنجام بووە کە هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک ڕۆژی شەممە" دوایین شەڕ" یان دژی داعش لە دەڤەری دەیرەزوور دەست پێکرد.

شیاوی باسە کە چوارشەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێش بینی کردبوو کە داعشییەکان لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو تەواوی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانیان لە عێراق و سووریا لە دەست دەدەن.

News Code 24911

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =