کوردی سووریا دواین ئۆپراسیۆنی لە دژی داعش دەست پێ کرد

دواین قۆناغی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی جەزیرە لە دژی تیرۆریستەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور دەستی پێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە هاوار نیوز، دوای دوو ساڵ لە شەڕ لە دژی داعش لە دەیرەزوور و ڕەقە، دواین قۆناغی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی جەزیرە لە دژی تیرۆریستەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور لە لایەن کوردی سووریا و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دەستی پێ کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە کوردییەکان دوێنێ دواین قۆناغی شەر لە دژی تیرۆریستەکانی داعش لە دەیرەزووریان دەست پێ کرد کە ئامانجی ئازاد کردنی هەموو ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە سووریایە. تاکوو ئێستە بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی شاری هەژین و باغوز بە دەست داعشییەکانەوە ماوە.

شایانی باسە کە حەفتەی ڕابردوو وتەبێژی هێزە کوردییەکان ڕایگەیاند کە بە زوویی داعش بە تەواویی شکست دەدرێت و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئازاد دەکرێت.

News Code 24907

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =