ئەو تیرۆریستانەی خوێنی موسوڵمانان دەڕژێنن چەکی ڕۆژئاوایان پێیە

 سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: لە دەستی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، ئەلقاعیدە، پەکەکە و شەباب کە خۆێنی موسوڵمانان دەڕێژن، چەکی سازکراوی ڕۆژئاوایی دەبینرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەو کەسانەی چەک بە تیرۆریستەکان دەدەن، لە بەرانبەر تورکیا بیانۆی سەیر سەیر دێننەوە. لە دەستی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، ئەلقاعیدە، پەکەکە و شەباب کە خۆێنی موسوڵمانان دەڕێژن، چەکی سازکراوی ڕۆژئاوایی دەبینرێت.

ئەو بێ ئەوەی ئاماژە بە ئامادە بوونی نایاسایی سوپای تورکیا لە سووریا بکات، پاگەندەی کرد: پەکەکە و پەیەدە کە خوێنی خەڵک دەڕێژن لە باکووری سووریا بە چەکی هاوپەیمانەکانی ئێمە پڕچەک کراون. لە وەها دۆخێکدا تورکیا دەست بەسراو ناوەستێت و بابەتی ئەمنیەتی نەتەوەیی خۆی ڕادەستی وڵاتانی دیکە ناکات.

شایانی باسە کە تورکیا بە بیانووی ئەمنیەتی ناوخۆیی، لە دوای داگیر کردنی باکووری سووریایە و هەر بەم بۆنەوە ناکۆکی زۆری لەگەڵ ئەمریکا هەیە کە پشتیوانی لە کوردی سووریا دەکات.

News Code 24904

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =