نیشان شکێنەکانی داعش خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج

سەرچاوەگەلی عێراقی لە کرانە ئامانجی دانیشتووانی ناوچەی وەقفی سەر بە پارێزگای دیالە لە لایەن نیشان شکێنانی داعش و نامەنووسینیان بۆ عادڵ عەبدولمەهدی لەوبارەیەوە، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، سەرچاوەگەلی عێراقی ڕایانگەیاند: هەندێک لە دانیشتووانی گوندی ئەبووکەرەمەی ناوچەی وەقف لە ٣٠ کیۆمەتریی باکووری رۆژهەڵاتی بەعقوبە بە نووسینی نامەیەک سەبارەت بە دۆخی مەترسیداری ئەو ناوچەیە، سکاڵایان بردە بەر عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و داوایان لێ کرد کە سەرەڕای نکۆڵیی بەرپرسان، بە ئامادەبوونی خۆی لەو ناوچەیە، لە نزیکەوە شایەدی دۆخی ئەمنی و ڕاستییەکان بێت.

دانیشتووانی ئەو گوندە لە نامەکەیاندا باسیان لەوە کردووە کە بەرپرسانی ناوچە بە هەڵە ڕووداوەکان دەبەنەوە سەر شەڕ و ململانێی تایفەیی و نکۆڵی لە هێرش و پەلاماری تیرۆریستیی داعش بۆ سەر ئەو ناوچەیە دەکەن.

خەڵکی ئەو گوندە هەروەها مۆڵەتی ٧٢ کاتژمێرەیان داوەتە بەرپرسان بۆ بە هەند وەرگرتنی داخوازییەکانیان کە بریتییە لە تێکشکاندنی داعش لەو ناوچەیە، دەنا جادەی وەقف دادەخەن و هەروەها خوازیاری جێگربوونیان لە دەرەوەی ناوچەی وەقف بۆ پارێزراو بوون لە جەنایەتی داعش لە دژی خۆیان بوون.

ئەو سەرچاوەگەلە ئاماژەیان بە دەرچوونی ٥٠ بنەماڵە لە گوندەکانی مەخیسە و ئەبووکەرەمە لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوو بە هۆی بەردەوامبوونی چالاکیی تیرۆریستی داعش و نیشان شکێنەکانی لەو ناوچەیە کرد.

News Code 24903

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =