بەغدادی لە رۆژهەڵاتی فوراتە/ئەمریکا سیناریۆی بن لادن دووپات دەکاتەوە

سەرچاوەیەکی سەر بە کوردەکانی سووریا بە ئاماژە بە ناوچەیەک کە سەرکردەی داعش خۆی لێ حەشار داوە، سناریۆی ئەمریکییەکان بۆ قۆڵبەست کردن یان کوشتنی بەغدادی‌ ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش ئێستا لە ژێر چاوەدێریی توندی هێزەکانی ئەمریکی لە بنکەیەکی نهێنی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی فوراتە.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، ڕاشیگەیاند: هەوڵی هێزەکانی ئەمریکی بۆ خۆخافلاندن لە کۆتایی هێنان بە داعش لە ناوچەی هەجین لە هاوێری دیرەزور وەک دوا پێگەی داعشییەکان، بە مەبەستی پراکتیزە کردنی پلانێکی هالیڤوودی لە فیلم‌گرتن لە ئۆپەراسیۆنی کۆماندۆیی ئەمریکا لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش لە هاوێری باشووری رۆژهەڵاتی دیرەزورە، تا پاش ئەوە هەواڵی قۆڵبەست کرانی بەغدادی لە میانەی ئۆپەراسیۆنێک و شکستی یەکجاریی داعش ڕاگەیێنێت.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی: هەر بەو هۆیە هێزەکانی ئەمریکی پێشگری دەکەن لە پێشڕەویی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بۆ ناوچەی چەند کیلۆمەتریی بندەستی داعش لە رۆژهەڵاتی فورات و هێرشی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر داعش لە ناوچەی هەجین، ئاوەها کە فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکی لە کاتی هێرش و پێشڕەویی حەشدی شەعبی بۆ سەر داعش لە هاوێری دیرەزور، هێرشی هۆشداردەرانە ئەنجام دەدەن.

سەرچاوەکە وتیشی: سناریۆی داڕێژراوە زۆر نزیکە و کۆماندۆگەلی ئەمریکی لە ناوچەدا ئۆپەراسیۆنی هێلی بۆرنی ئەنجام دەدەن و پاشان قۆڵبەست کران و کوژرانی بەغدادی ڕادەگەیێنن. ئەگەرچی هێزەکانی ئەمریکی حەز لە قۆڵبەست کردنی سەرکردەی داعش بە زیندوویی دەکەن.

News Code 24902

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =