هیوادارم کورد و دیمەشق ڕێککەون

ئەلەکساندێر یەفیمۆف باڵوێزی ڕووسیا لە سووریا بە ئاماژە بە هەوڵە ئەنجام دراوەکان سەبارەت بە سازدانی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و کوردەکانی ئەو وڵاتە وتی: هیوادارم کورد و دیمەشق بگەن بە رێگەچارەیەک بۆ ئیدارەی رۆژهەڵاتی فورات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ئەلەکساندێر یەفیمۆف باڵوێزی باڵوێزی ڕووسیا لە سووریا وتیشی: دیمەشق لە درێژەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ کوردەکانی ئەو وڵاتە دەبێ تەواو بەرژەوەندیی کەمینەکان لە ناوچەدا لە بەرچاو بگرێت و رێگەچارەیەک بە ڕەزامەندیی دوو لایەنە بدۆزێتەوە بۆ دامەزراندەوەی دەسەڵات و ئیدارەی ناوچەگەلی رۆژهەڵاتی فورات.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا کرد و ڕایگەیاند: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا، هەوڵ و هەنگاوەکانی دەوڵەتی سووریا بۆ دابین کردنی یەکگرتوویی و تەواوەتی سەرزەوینی ئەو وڵاتە دەوڵەمەندتر دەکات.

باڵوێزی ڕووسیا لە سووریا بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی توکیا – ڕووسیا سەبارەت بە ئەدلەب، ڕوونی کردەوە: دۆخی ئەدلەب رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت و ئەمە بۆتە هەلێک بۆ پەل داکوتانی گرووپی تیرۆریستیی تەحریرولشام لە تەواو ناوچە ئارامەکانی ئەو شارە. هیوادارین تورکیا بتوانێ ئەرکەکانی خۆی و لەوان کردنەوەی ناوچەی ئارام و دوور لە شەڕ کە لە ١٧ی سێپتامبری ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی سووچی هەمبەر بە ئەدلەب لە ئەستۆی گرتووە، ڕاپەڕێنێت.

یەفیمۆف دانیشتنی ١٤ی فێڤرییە لە نێوان سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا، ئێران و تورکیا لە سووچیی زۆر گرینگ وەسف کرد و سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێستای ناو سووریا ڕاشیگەیاند: هێزە تیرۆریست و شەڕئاژۆکان لە سووریادا رۆژانە ئاگربڕ پێشێل دەکەن. هاووڵاتیانی سڤیل و سەربازانی سووریا دەکوژن و گەلێ جاریش هێرش دەکەنە سەر بنکەی سەربازیی ڕووسیا لە حەمیم.

News Code 24899

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =