جووڵە مەترسیدارەکانی داعش لە دیالەی عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان لە جووڵە مەترسیدارەکانی داعش لە پارێزگای دیالەی عێراق هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوەکانی سەر بە ئەنجومەنی قەزای ئەبی سەیدا لە پارێزگای دیالەی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە جووڵەی مەترسیداری داعش دژی دانیشتوانی ئەو ناوچە هەواڵیان دا.

عەواد ڕەبێعی سەرۆکی کومیتەی ئەمنیەتی لە ئەنجومەنی قەزای ئەبی سەیدا وتی: بە پێی زانیارییەکانی ئێمە داعش بەر بە چوونی وەرزێران بۆ ناو باخ و دارستانەکانیان لە گوندی مەخیسە لە ڕۆژهەڵاتی قەزای ئەبی سەیدا لە ٣٠ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی باقووبە دەگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: داعش بە هۆی هاوکاری کردنی دانیشتوانی ئەو ناوچە لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و ڕاپۆرت دان لە سەر جووڵەی تەکفیرییەکان لە دارستانەکانیان بە دوای گوشاری ئابووری لە سەر ئەوانن و چەند ڕۆژ پێشیش داعش منداڵێکی کوشتووە.

ڕەبێعی لە فەرماندەیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق داوای کرد کە خێرا بۆ کۆتایی هێنان بە مەترسی تەکفیرییەکان هەوڵ بدەن.

News Code 24896

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =