کوردەکان نایانەوێت لە سووریا جیا ببنەوە

بەرپرسێکی باڵای کوردی سووریا ڕایگەیاند کە کوردەکان داوای یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن و نایانەوێت لە سووریا جیا ببنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی فەڕەنسا، بەدران چیا، بەرپرسێکی کوردی سووریا ڕایگەیاند کە کوردی سووریا لە دوای ڕێگەچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریایە.

ئەو زیادی کرد: ڕێگەچارەی سیاسیش پێویستی بە ڕێککەوتن لەگڵ حکومەتی سووریایە.

چیا ئاماژەی دا: چون کوردی سووریا لەدوای جیابوونەوە نییە، دەیانەوێت لەگەڵ حکومەتی سووریا ڕێکبکەون.

شایانی باسە کە‌ هێزەکانی کوردی سووریا لە حاڵی لەناو بردنی یەکجارەکی گرووپی تیرۆریستی داعشن و ئاماژیان داوە کە بە زوویی هەموو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش ئازاد دەکرێت.

News Code 24892

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =