٣٠٠ تەکفیری لە پێکدادانی نێوان گرووپە تیرۆریستییەکان کوژراون

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە لە مانگی ئاپی ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا نزیک بە ٣٠٠ تەکفیری لە پێکدادانەکانی نێوان گرووپە تیرۆریستیەکان، لە دەڤەری پارێزگاکانی ئەدلەب، حەما و حەڵەب کوژراون.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە کوژرانی نزیک بە ٣٠٠ تەکفیری لە ئەو وڵاتە لە مانگی ئاپی ساڵی ٢٠١٨ ەوە تا ئێستا هەواڵی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ناوەندە ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسانە لە دەڤەری پارێزگاکانی حەڵەب، ئەدلەب و حەما کوژراون.

بە پێی ڕاگەیاندنی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ئەو کەسانە لە پێکدادانی نێوان گرووپە تیرۆریستییەکان کوژراون.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ئەو ماوەیەدا هەروەها دەیان تەکفیری لە دەڤەری ئەو سێ پارێزگایە بریندار بوون.

News Code 24888

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =